سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانى پێشمەرگە کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وەک فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانى هێزى پێشمەرگە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە کانوونى یەکەمى (2021)، وا بڕیارە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانى پێشمەرگە کۆببێتەوە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى هەرێمى کوردستان، بەپێى زانیارییەکان  لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان گفتوگۆ لەسەر دواین پەلامار و هەڕەشەکانى تیرۆریستانى داعش بکەن لە سنوورى ناوچە کوردستانییەکان.

ئەم کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان لە کاتێکدایە، کە لە سەرەتاى مانگى تشرینى دووەمى ڕابردوو، تیرۆریستانى داعش دەستیان بە پەلاماردانى گوندنیشینانى کورد کردووە لەو ناوچە کوردستانییانەى کە بۆشایى ئەمنى هەیە، هاوکات چەند جارێکیش هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانى پێشمەرگە، کە بەو هۆیەوە چەندین پێشمەرگە و خەڵکى سڤیل شەهید و بریندار بوونە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین