هێزێکى پێشمەرگە گەیشتە گوندى لهێبان کوردستانی

نوچەنێت:

دواى چۆڵکردنى گوندی لهێبان، ئەمڕۆ هێزێکى پێشمەرگە گەیشتە ئەو گوندە، کە پێشتر داواى هێزێکیان کردبوو لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى لە هەڕەشەکانى تیرۆریستانى داعش بیانپارێزێت.

ئەمڕۆ بەیانى دووشەممە شەشى کانوونى یەکەمى (2021)، هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لە گوندى لهێبان سەر بە ناحیەى سەرگەڕان جێگیرکران.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسى لقى (23)ى پارتى لە مەخموور بە کوردستان تى ڤى ڕاگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا تیرۆرستانی داعش به‌ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر گوندی لهێبان له‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان. شه‌وی رابردوو دانیشتووانی گونده‌كه‌ ماڵوحاڵی خۆیان چۆڵكرد.

کرمانج عەبدوڵڵا روونیشکردەوە، دواى جێگرى هێزێکى پێشمەرگە لە گوندى  لهێبان، داوا لە هاووڵاتییان دەکەم بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان.

جێگەى ئاماژە پێدانە، دوێنێ ئێوارە دواى ئەوەى خەڵکى گوندى لهێبان ماڵەکانیان جێهێشت لەترسى پەلامارەکانى تیرۆریستانى داعش، داوایان لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتیى سیاسى کورد هێزێکیان بۆ بنێرن تاوەکو بیانپارێزن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین