پلەى حەوت هەزار پێشمەرگە و پلەدار بەرزکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە، بەرزکردنەوەى پلەى هەزاران کارمەند و پێشمەرگەى وەزارەتى ڕادەگەیێنێت و وا بڕیارە لەداهاتوویەکى نزیکدا پلەى ئەفسەرانیش بەرز بکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (29)ى تشرینى دووەم (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، " به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، بڕیاردرا (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی(2021) پلەکانیان بەرزبکرێتەوە."

عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زیاتر روونیدەکاتەوە، "ئەو (7832) پله‌دار و كارمه‌ندەى پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌، به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، (7777) و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە هاتووە، "له‌دوای پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له‌ قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین