شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى هەرێمى کوردستان دروست دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم، تاوتوێی داڕشتنی میدیایەکی سەربازیانەی نیشتمانی دەکەن، "هاوکات بڕیاری قەدەغەکردنی میدیاکان بۆناو بەرەکانی جەنگ و میحوەرەکانی پێشمەرگە بەهەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم."

ئەمڕۆ دووشەممە سێى کانوونى دووەمى (2022)، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم و د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری و وتەبێژی فەرمی حکومەت لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیرى پێشمەرگە ڕاگەیاند، "قەدەغەی میدیاکان بۆ ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگه، بەرتەسک کردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی نیيە، بەڵکو رێکخستنەوەیەتی و لە قازانجی پێشمەرگه و ئاسایشی نەتەوەکەمان دایە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ جوتیار عادل گووتیشى "بڕیاری قەدەغەکردنی میدیا بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و لێدوانی فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر فەرماندە و یەکەیەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای سەربازی دەکەینەوە، هاوکات بۆ ئەو میدیایانەی پابەندی بڕیاری وەزارەتمان نابن، نوسراوی فەرمیمان ناردووە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ ئیجرائاتی یاسایی و ئیداری پێویست، لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن لەوبارەیەوە.

دەشڵێت، "لە وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەی ستراتیژی میدیا و هۆشیارییان تەواو کردووە و لە ئێستاشدا، وەک هەنگاوی یەکەم شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە، لە قۆناغی تەواوبوون دایە، هەروەها بۆ دروست کردنی شانەی راگەیاندنی ئەمنی هەرێمی کوردستان، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پێویستی چالاک کردنی ئەو شانەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین