وەزارەتى پێشمەرگە: هەماهەنگی سوپای عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە پێویستییەکی هەنووکەیە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدانەى هێرشێکى تیرۆریستانى داعش بۆ سەر سوپاى عێراق دەکەن و دەشڵێت، "بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات."

ئەمڕۆ شەممە (22/کانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێدا ئیدانەى کردەوە تیرۆریستییەکەى داعش دەکات بۆ فیرقەى یەکى سوپاى عێراق لە ناحیەى عوزێم، کە لە ئەنجامدا کۆمەڵێک سەرباز شەهید بوون.

وەزارەتى لە پێشمەرگە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا هاتووە، "دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوەو، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە." 

 

دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتی پێشمەرگە:

بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە

کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.

بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات. 

دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوەو، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە. 

دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆریستییە، داوا دەکەین پێداچونەوەو رێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەپێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نوستوەکانی تیرۆریستان. 

بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی ئەم روداوەو تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین.

وەزارەتی پێشمەرگە 

۲۲ کانونی دووەمی ٢٠٢٢

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین