رۆژنامه‌نووسانى ئیسرائیل هه‌وڵى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، رۆژنامه‌نووسانى ئیسرائیلى خۆیان به‌ فه‌ڕه‌نسى ناساندووه‌ تا دیمانه‌یه‌كى كورتیان له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردووه‌، به‌ڵام دواتر دیمانه‌كه‌یان له‌ كه‌ناڵێكى ئیسرائیلى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22 ى تشرینى دووه‌م ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى له‌ سه‌رچاوه‌یەكه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى ئیسرائیلى خۆیان به‌ رۆژنامه‌نووسانى فرانس 24 ناساندووه‌، به‌ڵام دواتر دیمانه‌ كورته‌كه‌یان له‌ I24 ى ئیسرائیلى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ عێراقییه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ده‌ڵێ، "هه‌ڵوێستى عێراق و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل زۆر روونه‌، ئه‌ویش ره‌تكردنه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یزانى ئه‌و دیمانه‌یه‌ له‌ كه‌ناڵێكى ئیسرائیلى په‌خش ده‌كرێت ئه‌وا ره‌تیده‌كرده‌وه‌".

شه‌وى رابردوو كه‌ناڵى I24ى ئیسرائیلى كه‌ به‌ ئینگلیزى و عه‌ره‌بى پرۆگرامه‌كانى په‌خش ده‌كات دیمانه‌یه‌كى كورتى فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى بڵاوكرده‌وه‌. ئه‌و دیمانه‌یه‌ ده‌نگۆیه‌كى تووندى دروست كرد هه‌رچه‌نده‌ فوئاد حوسێن روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق له‌گه‌ل ئه‌وه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین