فوئاد حوسێن : پلانمان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى كورتدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئیسرائیلى ده‌ڵێ، "هیچ پلانێكمان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌ و بۆ ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه‌".

شه‌وى رابردوو 21ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" فوئاد حوسێن  له‌ دیمانه‌یه‌كى كورتدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى i24  ى ئیسرائیلى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ عێراق هیچ پلانێكى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌، بۆ ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه‌.

فوئاد حوسێن ده‌ڵێ، "له‌و باوه‌ڕه‌دا نییم ئه‌و كاره‌ بكه‌ین، هۆكارێكى زۆر هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر باسیان بكه‌م ئه‌وا درێژه‌ به‌ وه‌ڵامه‌كه‌م درێژ ده‌بێته‌وه‌". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌ كورتى باس له‌ هۆكاره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "هۆكارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌، كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین هه‌یه‌، هه‌ندێك هۆكارى تر په‌یوه‌ندییان به‌ سیاسه‌تى ناوخۆ و  په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌یى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى رابردوویشدا له‌ كۆنگره‌یه‌ك زیاتر له‌ 300 كه‌سایه‌تى عێراق داوای ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى عێراق و ئیسرائیلیان كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین