وه‌زیرێكى  ئیسرائیل: له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندییمان ئاسایى ده‌كه‌ینه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عیساوى فریج وه‌زیرى حكومه‌تى ئیسرائیل بۆ هاریكاریى هه‌رێمایه‌تى رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه‌ ئیسرائیل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتێكى ترى عه‌ره‌بى ئاسایى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش عێراقه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى i24 ئیسرائیلى شه‌وى رابردوو سێى تشرینى یه‌كه‌م ئاماژه‌ى به‌ ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆیه‌ك كردووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ عیساوى فریج له‌ یه‌كێك له‌ رادیۆكانى ئیسرائیل كراوه‌.

فریج گوتوویه‌تى، "به‌م نزیكانه‌ وڵاتێكى ترى عه‌ره‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى ده‌كاته‌وه‌، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ عێراق ده‌بێت".

جیا له‌مه‌یش ئه‌و وه‌زیره‌ عه‌ره‌به‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "ده‌توانین چه‌ندان رێككه‌وتنى تر بكه‌ین، ئێستا عێراقمان له‌پێشه‌، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكى ترى موسڵمان به‌ڕێوه‌یه‌".

رۆژى 24ى مانگى رابردوو نزیكه‌ى 300 كه‌سایه‌تى عێراقى له‌ شیعه‌ و سوننه‌ له‌ هه‌ولێر، بێ به‌شدارى كورد كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست و تێیدا داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی عێراقیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد، یائیر لاپید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ستایشى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى كۆنگره‌كه‌ى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین