كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان : تانه‌كان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنیان گۆڕیوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌ندامێكى تیمى راگه‌یاندنى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، تانه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى به‌هێز ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌گۆڕن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى تشرینى دووه‌م، عیماد جه‌میل موحسین ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، "واده‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى دوو رۆژ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ده‌سته‌ى دادوه‌رى تاوتوێى دوایین تانه‌ ده‌كات".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانه‌كه‌ى كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داویه‌تى، دانى به‌و ناوه‌ تانه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى به‌هێز ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنیان گۆڕیوه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر پێشبینى ده‌كرا پێداچوونه‌وه‌ به‌ تانه‌كان و هه‌ژماركردنى ده‌ستى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو نه‌گۆڕێت.

ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بى و عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، گۆڕانكارى له‌ هه‌شت كورسى په‌رله‌مان كراوه‌.

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى مانگى رابردوو ئه‌نجام درا، كه‌چى تا ئێستا ئه‌نجامى كۆتایى رانه‌گه‌یێندراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین