كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان: گۆڕانكاریى له‌ كورسییه‌كانى شه‌ش  پارێزگا كراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ هه‌ژماركردنى ده‌ستى ده‌نگه‌كان كۆتایى دێت و ناوى ئه‌و شارانه‌یشى ئاشكرا كرد كه‌ گۆڕانكاریى له‌ ئه‌نجامه‌كانیان كراوه‌، له‌نێویاندا كه‌ركووك و هه‌ولێر هاتووه‌.

عیماد جه‌میل ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23 ى تشرینى دووه‌م له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق رایگه‌یاندووه‌، سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستى به‌ یه‌كجاریى كۆتایى دێت و ئینجا ئه‌نجامه‌كان به‌ ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمیسیۆن ئاشكراى ده‌كات گۆڕانكاریى له‌ كورسییه‌كانى شه‌ش پارێزگا كراوه‌ كه‌  ئه‌مانه‌ن: هه‌ولێر و كه‌ركووك و مووسڵ و به‌غدا و به‌سره‌ و بابل.

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، تا ئێستا ئه‌نجامى كۆتایى رانه‌گه‌یێندراوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناڕه‌زایى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان هه‌بووه‌، بۆیه‌ كۆمیسیۆن ده‌ستى به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى تانه‌كان و پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین