قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا ئاشکرا کران کوردستان- عێراق

نوچەنێت

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی بازرگانی و وەبەرھێنانی تورکیا-عێراق، وەزیری بازرگانی عێراق، ئاشکرای کرد ، لە ماوەی 6 سالێ ڕابردوودا، ئاستی قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات 73 ملیار دۆلاری تێپەراندووە

عەلا جبووری، وەزیری بازرگانی عێراق بەشدرای لە کۆربەندی بازرگانی و وەبەرھێنانی تورکیا-عێراق کە لە ئیستەمبوڵ بەڕێوەدەچێت کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری بازرگانی عێراق، قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراقی ئاشکراکردن و ڕایگەیاند “قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی 201ـدا 10 ملیار دۆلار بووە، لە ساڵی 2017ـدا  12 ملیار دۆلار، لە ساڵی 2018ـدا 12 ملیار و لە ساڵی 2019ـدا  12 ملیار دۆلار بووە، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2020ـدا  بۆ  18 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە، هەروەها   لە نۆ مانگی یەکەمی 2021ـدا  قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق 9 ملیار دۆلار بووە”

جبووری لە وتارەکەیدا دەڵێت" گرنگە بگەڕێینەوە بۆ هاوپەیمانی و گردبوونەوە هەرێمی و ئابوورییە هاوبەشەکان، چونکە سەقامگیری لە ناوچەکە دەستەبەر دەکات، هەرچەندە کێشە لە وەبەرهێنانی سامانەکاندا هەیە".

هاوکاتی وتیشی"ئێمە لەعێراق پلانێکمان داناوە بۆ  هەماهەنگی و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان"

سەبارەت بە هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ زیاترکردنی رێژەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، وەزیری بازرگانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەتی عێراق ئامادەیە بۆ لادانی سەرجەم  ئەو رێگریانەی، کە رووبەڕووی بازرگان و سەرمایەداران لە هەردوو وڵات دەبێتەوە.

هاوشانی شاندی وەزارەتی بازرگانی عێراقی شاندێکی هەرێمی کوردستانیش، کە پێکهاتوون  لە  ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،  د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە کۆڕبەندی بازرگانی و  وەبەرھێنانی تورکیا-عێراق له ئیستەنبووڵ بەشدارن

بە گوێرەی پلانی کۆربەندەکە .سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا گوتاری دەبێت و  د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیش بەشداری چەند پانێڵێک دەکاتن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین