سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و عەممار ئەلحەکیم تێبینییەکانى سەر هەڵبژاردنى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ڕەوتى حیکمە، ئەمڕۆ لە دیدارێکدا "ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق، حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵى عيراق و ئه‌رك و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌ميان"، تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى له‌ سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له‌ وڵات و ده‌ستگرتن به‌ بژارده‌ى ديموكراسييه‌وه‌ و بره‌ودان به‌ پرۆسه‌ى سياسى و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به‌ لێكگه‌يشنێكى ڕه‌زامه‌ند بۆ هه‌مووان كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ ئێستا و داهاتووى عيراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بكات."

هەروەها روونیشدەکاتەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و عەممار ئەلحەکیم، هاوڕا بوون "كه‌ هه‌ر ناڕه‌زايى و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى ڕێكاره‌ ده‌ستوورى و ياسايييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و حكوومه‌تى داهاتووش بايه‌خ و گرنگى به‌ داواكارى و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بدات."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین