پرۆژەیەکی گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای بوونی بە ئیدارەی سەربەخۆ، پرۆژەیەکی گەشتیاری بە بڕی 3 ملیار دینار لە ئیدارەی سۆران دروست دەکرێت و پێشبینی دەکرێت پرۆژەکە ببێتە ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ دەڤەرەکە.

ئەمڕۆ  سێشەممە (2/11/2021) ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە سەردانێکی بۆ ئیدارەی سۆران، پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە شارەکە بەسەر کردەوە.

 پرۆژەی ڕووپەسەندی گەشتیاری  دەكەوێتە سەر ڕێگەی سۆران- جوندیان و لە ئێستدا لە قۆناغی دروستكردندایە و پێکدێت لە  مۆتێلێکی 35 یەکەی گەشتیاری، 10 كوشكی فرۆشیاری، سپۆرت سەنتەر، ڕێستۆرانت، كەپری مۆدێرن و پاركینگ.

جیاوازی ئەم پرۆژەیە لە گەڵ پرۆژەکانی تری ناوچەکە، زیدەی ڕێژەی سەوزاییە کە بە  90% دەخەمڵێنرێت و  ڕەچاوی کوالێتییەکی بەرزی ژینگەپارێزی کراوە و  بەجۆرێک هەوڵ دراوە ژینگەی سەوزایی دەڤەرەکە و جۆری دار و بەروبوومەکانی تێدا پارێزراو بێت.

پرۆژەكە بە گوژمەی 3 ملیار دینار لەلایەن وەبەرهێنەری ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێت و پێشبینی دەکرێت لە رووی سێکتەری گەشتیاریە کاریگەری لەسەر داهاتی گەشتیاری ناوچەکە دروست بکات و ببێتە هۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین