سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: چاودێریى پێشهاتەکانى بەغدا و لێکەوتە نەخوازراوەکانى دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشهاتەکانى بەغدا و گرژیى خۆپیشاندانەکانى بەغدا بە لێکەوتى نەخوزارو ناودەبات و دەشڵێت، لە نزیکەوە چاودیریى رووداوەکانى بەغدا دەکەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دەربارەى گرژیى و خۆپیشاندانەکانى بەغدا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "توندوتیژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مایه‌ى داخ و نیگه‌رانییه‌ و مه‌ترسیى ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌. وێڕاى هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان، داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین دان به‌ خۆیاندا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه‌ به‌ ئاقارێكى خراپتردا بڕوات."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایدەگەێنێت، "ده‌ستوور و یاسا مافى خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى به‌ شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتیانه‌ دیارى كردوو‌ه‌ و ده‌یانپارێزێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕێگه‌ى له ئاڵۆزى و پشێوى و توندوتیژى گرتووه‌. داوا ده‌كه‌ین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى و مامه‌ڵه‌كرنیش له‌گه‌ڵیاندا له‌ چوارچێوه‌ى یاسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى وڵات بكه‌ن."

 

دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپیشاندانه‌كان و لێكه‌وته نه‌خوازراوه‌‌كانى ده‌كه‌ین. توندوتیژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مایه‌ى داخ و نیگه‌رانییه‌ و مه‌ترسیى ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌. وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان، داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین دان به‌ خۆیاندا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه‌ به‌ ئاقارێكى خراپتردا بڕوات.

ده‌ستوور و یاسا مافى خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى به‌ شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتیانه‌ دیارى كردوو‌ه‌ و ده‌یانپارێزێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕێگه‌ى له ئاڵۆزى و پشێوى و توندوتیژى گرتووه‌. داوا ده‌كه‌ین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى و مامه‌ڵه‌كرنیش له‌گه‌ڵیاندا له‌ چوارچێوه‌ى یاسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى وڵات بكه‌ن.

سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنى عیراقه‌ و هه‌ر تانه‌ و سكاڵا و تێبینییه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت، ده‌بێ به‌ ڕێكاره‌ یاسایییه‌كان یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌. ده‌بێ هه‌موومان له‌ عیراق له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانیدا بین و پێكه‌وه‌، یه‌كڕیز و ته‌با، ئاشتیانه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كان به‌تایبه‌تى تیرۆر ببینه‌وه‌، ئارامى و ژیان و گوزە‌ران و خزمە‌تكردنی ھاووڵاتییان ئامانجی سە‌رە‌كیی ھە‌مووان بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/11/6

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین