نێچیرڤان بارزانى: داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین مه‌ترسى هێرشه‌كه‌ به‌ جددى وه‌ربگرن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌كات مه‌ترسى هێرشه‌كه‌ به‌ جددى وه‌ربگرن.

هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوو كە بە مووشەك كرایە سەر هەولێر و بووه‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى كەسێك و برینداربوونى نۆ كه‌سى دى كە ژماره‌یه‌كیان ئەمه‌ریكین، بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییه‌كه‌ دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مه‌ترسیى ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانى حكوومەتی عێراقه‌وه‌ بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.

داوا لە بەڕێز سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و فەرماندەییی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكەم، بە خێرایی میكانیزمى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كارا بكه‌نه‌وه‌ و هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و دەزگا و هێزە عێراقییه‌كان بە بەشداریی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە، پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن.

نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى و هەبوونی هه‌ندێك هێز و گرووپى چه‌كدارى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى فیدراڵ، بوونه‌ته هۆى ئاڵۆزیى ناوچه‌كه و وایكردووە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی كوردستان هه‌بێت. بۆیه‌ داوا له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌م به‌په‌له‌ لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى لێكۆڵینه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌ستبه‌كار بێت و به‌ زووترین كات هێرشكاران بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین