ڕەنگدانەوەى هێرشهكهی سهر بنكهی تهنهف له ڕاگهیاندنی گرووپە میلیشیاکاندا
نوچەنێت:
لە (20)ى تشرينى يەكەمى ئەمساڵ گرووپه چهكدارهكانی عێراق لە سووريا به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان و مووشهكی دوورهاوێژ هێرشیان كرده سەر بنكەى هاوپهیمانان له تەنەف، پێشتریش هۆشدارييان دابوو كه هێرش دهكهنه سهر ئهو ناوچهیه.
ئهو بنكهیهی هێرشى کرایەسەر شوێنى مانەوەى راوێژكارانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتييە بۆ راهێنان و پێدانى راوێژی سهربازی بە هێزه چهكدارهكانی ئهو ناوچەيه بۆ رووبەڕووى ڕێكخراوى تيرۆرستى داعش، هەرچەندە هێرشەكە هيچ زيانێكى گيانى نەبوو، بهڵام قەبارەى هێرشەکە گهوره بوو چونكه تاكتيكى نوێی سەربازى تێدا بهكارهاتبوو، هاوپەيمانى نێودەوڵەتيش پشتڕاستی كردەوە، لەو هێرشە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و چوار جۆر مووشەكى دوورهاوێژى تێدا بەكارهاتووە.
رهنگدانهوهی ئهو هێرشه له راگهیاندنهكانیان
لە كاتژمێر (22:46) بەكاتى سووريا رۆژى (20)ى تشرينى يەكەمى ئەمساڵ كەناڵەكانى سەر بە مقاوەمەى عێراقى زۆر بەخێرا و بەشێوەيهكى راست و دروست هەواڵى هێرشهكە و ئهو چهكانهی بهكاریان هێناوه بڵاوكردهوه، ئەو هێرشە لە سووريا و عێراق بهیهك شێوه ئەنجام درا، گرووپە چەكدارەكان راگەياندراوێكيان لە كهناڵی چالاكييەكانى هاوپەيمانانى سووريا بڵاوكردەوە، هێرشهكه به كاردانهوهی راستەوخۆى هێرشە ئاسمانیهكانی (13)ى ئەو مانگە كرایه سهر دەوروبەرى تەدمور، ناودهبات.
دواى ماوەيەكى كەم كەناڵەكانى سەر بە گرووپە چەكدارەكان پێيان وابوو، ئەو هێرشانە فڕۆكەكانى ئيسرائيل ئەنجاميان داوە، ئاسمانى ژێر دەسەڵاتى هێزەكانى ئەمريكيان لە ناوچەى تەنەف بەكار هێناوە، كهناڵهكانی راگەياندنی ئهو گرووپانه زۆر گرنگیان بە بنكەى تەنەف دا، رۆژى دواتر گرووپێك بەناوى (هاوپەيمانى سووريا) رایانگهیاند، وەڵامى توندمان دژ بەو هێرشانەى سەر تەدمور دەبێت، ئەركى ئێمە هاوكارى دەوڵەتى سووريايە، رووبەڕووى هەموو گرووپە توندڕەوەكان دەبينيەوە، ماوهی پێنج ساڵیشە رووبەڕووى هێرشەكانى ئيسرائيل و ئەمريكا دەبينەوە، بە درێژايى ئەو ساڵانە هەوڵيان داوە رامانبكێشنە ناو شهڕێكی لاوەكى كە لە سووريا ئەوە ئەركى لە پێشينەى ئێمە نييە.
ئەو راگەيێندراوە بایهخی خۆى هەيە، چونكە ئەو گروپانە راشكاوانە ئاماژەيان بەوە كردووە هێرش دەكەين، دواى شەش رۆژيش هێرشەكەيان ئەنجام دا، ئەوەشى تێبينیكراوە ئەو گرووپە سوورى نيين، چونكه دەڵێن، "بوونى ئێمە لە سايەى ئەو وڵاتە ڕەوايە"، كهواته ئهگهر سووری بوونایه پێویست نهبوو باسی رهوایهتی خۆیان لهو وڵاته بكهن.
ئەو هێرشە خرايە ئەستۆى گرووپە چەكدارەكانى عێراق
ئێمه لهو ههڵسهنگاندنه پشتمان بە چەند فاكتەرێكی مقاوەمەى عێراقى و رۆڵی پاڵپشتى سوپاى پاسداران لەو هێرشە بهستووه:
ڕێگەكانى ئەنجامدانى ئهو هێرشه: بەكارهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئێرانى لەلايەن هەندێك گرووپى متمانەپێكراوى ئێران، وەك كەتيبەكانى حزبوڵڵا، ههرچهنده ئهنجامدانی ئەو هێرشە تا ئەندازەيەك ئاڵۆزە، چونكە فرۆكەى بێفڕۆكەوانى يەك ئاراستە و مووشەكى دوورهاوێژی تێدا بەكار هاتووە، ئەوەش يا رۆڵى مقاوەمەى تێدايە، وەك كەتيبەكانى حزبوڵڵا، ياخود بە راستەوخۆ ئێران تێيدا بەشدارە.
كەناڵەكانى سەر بە مقاوەمەى عێراق ئەو هێرشەيان زۆر بە خێرايى ههواڵهكهیان بڵاوكردهوه، زانياری وردیان لەسەر شوێن و ژمارهی چهكهكان هەبوو، دەردەكەوێت بەدەستهێنانى ئەو زانياريانە لەناوخۆی ئهو گروپانه بووە.
راگەيێندراوى پێشوەخت: راگەيێندراوى هاوپەيمانانى سووريا لە (14)ى تشرينى يەكەم ئاماژەى بهوه كرد هيچ گروپێك لە سووريا نییه، ئەوەش ئەو ئەگەرە بەهێز دەكات ئەنجامدەرانى ئەو هێرشە لە عێراقەوە چوونەتە سووريا.
زيادبوونى توندوتيژى گرووپە عێراقييەكان لە سووريا
مقاوەمەى عێراق لەسەر بنەماى ئەزموون چالاكييەكانى دژ بە هێزەكانى ئەمريكا لە سووريا ئەنجام دەدا، لاپهڕهی (ئەزواء) له تێلیگرام بڵاويكردەوە، چەند مووشەكێك لە بنكەيەكى ئەمريكى نزيك حەسەكە و كێڵگە نەوتييەكانى ديرزور كەوتەوە، تائێستا ژمارەيەكى كەم لە راگهیاندنهكانی سەر بە مقاوەمە ئاماژەيان بە هێرشەكەى سەر تەنەف كردووە.
شوێنەكەى: بنكەى ئەمريكييەكان لە تەنەف و ناوچەكانى دەوروبەرى لەسەر رێگەى نێودەوڵەتى (M2) نێوان بەغدا و ديمەشقە، ئەو بنكەيە نزيكەى (120) كيلۆمەتر لە عوكاشاتى ژێر دەسەڵاتى مقاوەمەى سووريا دوورە، بازنەى هێرشەكانی لەژێر دەستى (سەركردايەتى جەزيرە)ى سەر بە كەتيبەكانى حزبوڵايە، كە خاوهنی فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئێرانیه، هەروەها چەندين رێڕەوى سنوورى نافەرمیان لەو ناوچەيه لهبهردهسته تا داهاتی تێدا كۆدهكهنهوه.
سهبارهت به چهكهكهیانیان بەگوێرەى راپۆڕتى هەندێك راگەياندنى گرووپە چەكدارەكان، سەرچاوەى ئەو چەكانەى لەو هێرشە بەكار هاتووە لەسەر سنوورى عێراق و سووريا بووە.
پوختەى بابەت
زانيارييەكان ئاماژە بەو دەكەن ئەگەرى بەهێز هەيە گرووپە چەكدارەكانى سەر بە ئێران ئەو هێرشەيان ئەنجام بێت، ئەگەرى ئەوەش هەيە پاڵنەرى راستەوخۆ هێرشە ئاسمانييەكانى سەر تەدمور بێت، بەڵام گرووپەكان و ئێران بەرژەوەندى ستراتيژييان لە لادانى هێزه پارێزهرهكانی ئەمريكا لەسەر رێگەى بەغدا ديمەشق هەيە، لەگەڵ زيادبوونى هێرشەكان بۆ سەر پێگەكانی ئەمريكا و شوێنەكانى تر لە سووريا ئەو ئەگەرە بەهێز دهبێت، كه ژمارەى هێرشەكانیش زياد دەبێت. سەركەوتنى ئەو هێرشە لەو ناوچەيە و بەكارهێنانى تاكتيك و تەكنەلۆژياى سەربازى مەترسى زياتر لهو ناوچانه بۆ سهر ئهمریكیهكان دروست دەكات.
هەروەها لاپەڕەى ئەزوائى سەر بە گرووپەكان لە (29)ى تەمووزى ئەمساڵ رايگەياند، ئەو هێرشانە بۆ سەر هێزەكانى ئەمريكا بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێران داواى كرد تا هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆتييان دێت پێويستە هێرشەكان لە عێراق بووەستێندرێت، له ههمان كات بگوازرێنەوە بۆ سووريا، ئەوەش لەلايەنى سياسيەوە بۆ ئێران باشتره، مقاوەمەش دەتوانێت زيانی زیاتر بە پێگەى هێزەكانى ئەمريكا لە سووريا بگەێنێت.
*ئەندامى تيمى ياسايى سهر بە كاروبارى ئاسايشیى نەتەوەيى و نووسەر لە پرسى ئاسايش و مافەكانى مرۆڤ و ياساى ململانێ چەكدارييەكان لە عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment