هێرش كرایە سەر میلیشیاكانی ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، چەند تەقینەوەیەكی گەورە ناوچەی ئەلبوكەمالی هەژاندووە، كە ئەم ناوچەیە بە دەست میلیشیاكانی سەربە ئێرانەوەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەمووزی 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ  ئاشكرای كردووە، چەند تەقینەوەیەكی بەهێز ناوچەی ئەلبوكەمالی هەژاندووە، هاوكات فڕۆكەی جەنگی نەناسراو بەسەر ناوچەكە فڕیون. ئەو ناوچەیەیش لەلایەن میلیشیاكانی سەربە ئێرانەوە كۆنتڕۆڵ كراون.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ باسی لەوەیش كردووە شاندێكی باڵای ئەمنی سەربە حكومەتی سووریا سەردانی پارێزگای دێرزووری رۆژهەڵاتی سووریایان كردووە، بێ‌ ئەوەی ئامانجەكەی بزانرێت.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە هەمان ناوچە چەندان هێرشی جیاواز بۆ سەر میلیشیاكانی ئێران ئەنجامدراون، بەڵام زۆربەی كات شوناسی هێرش بەر ئاشكرا نەكراوە، كە زۆرجار لەلایەن میلیشیاكان ئیسرائیل لەم هێرشانە تۆمەتبار دەكرێت و ئەویش هیچ وەڵامێكی بۆ ئەم تۆمەتباركردنە نییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین