سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بە توندترین شێوە سەرکۆنەى هێرشە خوێناوییەکەى داعش دەکەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى (27/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر، لە دژى هێرشەکەى دوێنێ شەوى چەکدارانى داعش بۆ سەر قەزاى شارەبان نووسیویەتى، "بە تووندترین دەستەواژەکان سەرکۆنەی هێرشە خوێناوییە تاوانکارەکەی داعش دەکەین بۆسەر کەسوکارمان لە دیالە."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەیدا دەشڵێت، "ئەو هێرشە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی پێکەوە وەستانمان بە بەهێزی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانمان لەدژی ئەم هەڕەشەیە کە هێشتا دەمانکاتە ئامانج."
هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى نووسیوویەتى، "رەحمەت بۆ شەهیدەکان و چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان. دڵمان لەگەڵ کەسوکارمانە لە شارەبان، هاوبەشی کۆستە بەئازارەکەیانین".
جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ شەوى ڕابردوو ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکى سەر بە قەزاى شارەبان، بە هۆیەوە (11) کەس کوژران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment