هاوپه‌یمانى عه‌زم: ئێمه‌ و كورد ناچینه‌ ناو دووبه‌ره‌كى شیعه‌كان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د عه‌بد ره‌به‌ سه‌ركرده‌ لە هاوپه‌یمانى عه‌زم، كه‌ یه‌كێكیشه‌ له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "سوننه‌ و كورد ناچنه‌ ناو دووبه‌ره‌كى ره‌وتى سه‌در و ده‌وڵه‌تى یاساوه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" محه‌مه‌د عه‌بدره‌به‌ سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى عه‌زم و كاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرین له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌  هاوپه‌یمانى عه‌زم به‌ بێلایه‌نى له‌نێوان هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌وه‌ستێ، له‌ به‌رژوه‌ندى لایه‌نێك دژى ئه‌ویتریان ناوه‌ستێ. 

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى عه‌زم پێیوایه‌ لایه‌نه‌كانى ترى سوننه‌ و کوردیش هه‌مان هه‌ڵویستیان ده‌بێت، چونكه‌ "نایانه‌وێ بۆ داهاتوو هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان دروست بكه‌ن".

هاوپه‌یمانى عه‌زم كه‌ له‌ لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌دواى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم به‌ دووه‌م هاوپه‌یمانى براوه‌ى سوننه‌ داده‌نرێت و 14 كورسى په‌رله‌مانى عێراقى به‌ده‌ست هێناوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین