کێ ڕوی ڕژێمەکەی سەدامی لەئێستادا سپی کردەوە؟ بیروڕا

محەمەد حاجی مەحمود

هەندێکجار وا پێویستدەکات ئاوڕێ لەڕابردوو بدەینەوە، تاوەکو  بۆ ئێستاو داهاتومان سودی لێوەربگرین، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوەو شانازی بەتاوانە قێزەونەکانیەوە دەکات، ئەویش (عەبادی مجریم)ە یادی 16ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوەو وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشاندەدات بەشانازیەوه باسی دەکات.

‎له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عێراقی لەبەریەکهەڵوەشاندو وەجاخی عەلی حەسەن مەجیدو سەدامی ڕۆشن کردەوە، گەورەتڕین تاوانێک لەدوای ڕژێمەکانی عێراقەوە ئەنجامدرابێ عەبادی پەروەردەی دەستی ئینگلیزەکان‌و بەریتانیا، ڕوی تاوانبارانی سەرانی یەک لەدوای یەکی عێراقیان سپیکردوەو پەلاماری هەرێمی کوردستانیانداو دەیان پێشمەرگەیان شەهیدو بریندارکرد بەچەک‌و تانک‌و زرێپۆش‌و هەمەڕی ئەمریکی پەلاماری کەرکوک‌و داقوقیانداو سەدان خانویان له‌دوزخورماتوو لەگەڵ خاک تەختکرد، مزگەوت‌و نەخۆشخانە‌و جێگه‌ پیرۆزەکانیان وێرانکردو ڕوی تاوان بارانی مێژویان سپیکردەوە.
‏‎
‏دوای چوارساڵ عەبادی موجریم به‌سەرکەوتن قارەمانێتی بۆ خۆی وەسفیدەکات، بۆیە ئێمەش وەبیریان ئەهێنینەوە ئەو ڕژێمانەی پێش ئەوان سەرۆکەکانی عێراق چیان بەسەرهاتوە، چارەنوسی عەبادی‌و ئەوانەی وەک ئەو موجریمەش چارەنوسیان لەوان باشتر نابێت هەربۆیە، خەڵکی عێراق سزای عەبادیان دا، چون سیاسەتی کوشتن‌و بڕینیان ڕەتکردەوە، خەڵکی عێراق ساڵەهای ساڵە تینوی ئازادی‌و دیموکراتی‌و پێکەوەژیانی سیاسین نەک بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕو کوشتار.

‎من پێشتریش باسمکردوە نەئەبوو تاوانبارێک کە دەستی بهخوێنی کورد سوره به تایبەتی موجریمێکی وەک عەبادی له‌دوای تاوانەکان، ڕێگه‌ی بدرێ برینەکان کە ساڕێژنەبوە بیکولێنێتەوە، مێژوو بۆ سەدانی وەک عه‌بادی سەلماندوە، هەر کاروانێک بۆ ئازادی بڕوانێ کەم بن یان زۆر هەر دەگەن بەخۆر، مێژوش لەسەرەنوێلکی مێژودا فڕێیان دەدات.
 

محەمەد حاجی مەحمود
17-10-2021
هەولێر

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین