سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: با لەیادى حەزرەتى پێغەمبەر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى كار بكه‌ین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە یادى لەدایکبوونى پێغەمەرى مەزنى ئیسلام (دروودى خواى لەسەر بێت) پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا دەڵێت، "هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه‌ گیانى خۆشه‌ویستى و ئاشته‌وایى و میهره‌بانى."

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە ڕیککەوتى (17/تشرینى یەکەمى/2021)  سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکدا ڕاگەیاند، "له‌ یادى له‌دایكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئیسلامدا حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ كوردستان، عیراق و ته‌واوى جیهان و مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌م."

 

دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

له‌ یادى له‌دایكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئیسلامدا حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ كوردستان، عیراق و ته‌واوى جیهان و مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌م. ‌

هیوادارم ئه‌م یاده پیرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌یى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه‌ گیانى خۆشه‌ویستى و ئاشته‌وایى و میهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات.

با له‌م یاده‌دا چاكه‌ و مرۆڤایه‌تى و په‌یره‌وكردنى په‌یامى ئاشتیخوازانه‌ و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ریى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه‌ و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمایى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشترى مرۆڤایه‌تى كار بكه‌ین.

ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/10/17

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین