سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و پلاسخارت: حکوومەتى نوێى عێراق دەبێ وەڵامدەرەوەى خواستى تەواوى پێکهاتەکان بێ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کورستان و نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ڕایدەگەیێنن هیوادارن ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، "دامه‌زراندنى حكوومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان بێت و ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارى بۆ عیراقییه‌كان دابین بكات."

ئەمڕۆ هەینى (15)ى تشرینى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەگەڵ جینین پلاسخارت لە کۆبوونەوەیەکدا "پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عیراق به‌گشتى و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات"، تاوتوێکرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک هەرێمى کوردستان و نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق، باسیان لەوەشکردووە، "هه‌ر تانه‌ و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌ ڕێكاره‌ یاسایییه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه‌."

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ خاتوو پلاسخارت و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق (یوونامى) كرد بۆ ڕۆڵى به‌رچاویان له‌ چاودێریكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و یارمه‌تیدان و پشتگیریكردنى عیراق."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین