سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەسەر هێڵە لەگەڵ بەغدا بۆ ئازادکردنى گەنجە دەستگیرکراوەکانى کەرکووک کوردستانی

نوچەنێت:

لیوایەکى تایبەتى سوپاى عێراق بە هاوبەشى لەگەڵ پۆلیسى فیدرالى لە کەرکووک، دەیان گەنجى کورد دەستگیر دەکەن و تا ئێستاش هیچ یەکێکیان ئازادنەکراون، لەلایەکى ترەوە سەرۆکى هەرێمى کوردستانیش لەسەر هێڵە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشە.

لە دوێنێ شەوى ڕابردووەوە (12)ى تشرینى یەکەم، لە گەڕەکەکانى شۆریجە و ڕەحیماوە، هێزەکانى لیواى 61ى سوپاى عێراق و پۆلیسى فیدرالى بە زریپۆش و چەکى قورس چەندین بازگەیان لەو گەڕەکانە داناوە، جگە لەوەى تا ئەمڕۆ زیاتر لە (70) کوردیان دەستگیرکردووە.

دواى ئاشکرابوونى دەنگى کورد لە کەرکووک و یەکلایبوونەوەى دەرچوونى چەند کاندیدێکى کورد، بەشێک لە گەنجانى ئەو شارە هاتنە سەرشەقام و خۆشی خۆیان دەربڕى، دواتر لەلایەن هێزێکى لیواى 61ى سوپاى عێراق ویستیان بە زۆر بڵاوەیان پێ بکەن، ئەمەیش گرژى دروستکرد، بەڵام هەر زوو کۆنترۆڵکرا.

بەپێى هەواڵێکى رووداو، لە دوێنێ شەوەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەرر هێڵە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ وەستاندنى ئەو ڕەشبگیرییە و ئازادکردنى گەنجانى کەرکووک.

هاوکات تا ئێستا دەیان ڤیدیۆى هەڵکوتانە سەر ماڵە کوردەکانى کەرکووک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و بە زۆر گەنجانى کورد دەستگیر دەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین