سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: دواى هەڵبژاردن هەموو لایەنەکان بانگهێشتى سەرۆکایەتیى هەرێم دەکەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە دەى تشرینى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دواى بەشداریکردنى لە پرۆسەى دەنگدان، لە پەیامێکدا ئاماژە بەوەدەکات، "له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، له هه‌ولێر ده‌نگم دا."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى داواش لە هاووڵاتییانى کوردستان دەکات مافى دەنگدانى خۆیان بە کاربهێنن و دەشڵێت، "ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداریى كارایان له ده‌نگداندا، هه‌موومان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا به‌شدار بین."
هەر ئەمرۆ سەر لەبەیانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دواى تەواوبوونى هەڵبژاردن، هیوادارم هەموو هێزە کوردستانییەکان یەکڕێز بن لە بەغدا.
گووتیشى، دواى تەواوبوونى هەڵبژاردنەکان هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و له به‌غدا یه‌كڕیز بن و بتوانن داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment