كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ده‌ڵێ، "جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى ئه‌نجامى ده‌نگدانى تایبه‌ت 100% له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌م جومانه‌ غلاى گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى "واع" ئاشكراى ده‌كات ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌ست بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كى ده‌نگدانى تایبه‌ت كراوه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌ ته‌واوى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ دوێنێ له‌ بنكه‌كان ره‌وانه‌ كراون.

گوته‌بێژى كۆمیسیۆن روونى ده‌كاته‌وه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌، چه‌ند بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان ده‌ستنیشان كراون و تێیدا پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ ده‌نگه‌كان كراوه‌، بۆئه‌وه‌ى به‌ ئه‌نجامى ده‌نگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌راورد بكرێت.

دوێنێ هه‌ينى هه‌شتى تشرینى یه‌كه‌م ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هێزه‌ ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان و ئاواره‌كان و گیراوه‌كان ده‌نگیان دا. به‌گوێره‌ى ئامارێكى كۆمیسیۆن رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تى 69% بووه‌، 821 هه‌زار و 800 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ له‌ كۆى ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین