زیاتر لە (300) هەزار دەنگدەرى تایبەت لە کوردستان دەنگ دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ زیاتر لە (22) هەزار کەس وەک دەنگدەرى تایبەت مافى دەنگدانیان هەیە.

ئەمڕۆ هەینى هەشتى تشرینى یەکەمى (2021)، پرۆسەى دەنگدانى تایبەت لە کاتژمێر حەوتى بەیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، (225851) هەزار دەنگى تایبەت لە هێزەکان ئەمنییەکان، هەروەها زیاتر لە (105754) هەزار ئاوارە دەتوانن ئەمڕۆ لە پرۆسەى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى عێراق دەنگ بدەن.

حوسێن رەقیب، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرووداوى ڕاگەیاند، بۆ دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان (181) تەرخانکراوە لە کۆی (534) وێستگە، کە تێیدا (121) بنکە تایبەتن بۆ هێزە ئەمنییەکان، هەروەها (60) بنکەى دەنگدان تایبەتکراوە بۆ دەنگى ئاوارەکان، لە کۆى (257) وێستگەى دەنگدا لە کەمپەکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین