سێ هاوپه‌یمانى شیعه 30 حزبى سێبه‌ریان هه‌یه
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "ده‌ستوورى عێراق رێگه ده‌دات، لایه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن له دانیشتنى یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆن پێكبهێنن، كه ئه‌و فراكسیۆنهيش حكومه‌ت پێكده‌هێنێ". وه‌ك له راپۆرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌م ئامانجه و به سوودبینین له فره‌بازنه‌یى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره، هاوپه‌یمانییه گه‌وره‌كانى شیعه، به ناوى "تاكه كاندید" و "سه‌ربه‌خۆیى" په‌نایان بۆ دروستكردنى حزبى "سێبه‌ر" بردووه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك تاكتیكێكى نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ به‌كاریان بهێنن.
راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا كه دوێنێ سێشه‌ممه پێنجى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات سێ هاوپه‌یمانى گه‌وره‌ى شیعه زیاتر له 30 حزبى سێبه‌ریان هه‌یه. له‌وانه هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، نزیكه‌ى 12 حزبى سێبهراى هه‌یه. هاوپه‌یمانى فه‌تح كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، نزیكه‌ى هه‌شت حزبى سێبه‌رى هه‌یه.
هاوپه‌یمانى سێیه‌میش به ناوى لایه‌نه‌كانى ده‌وڵه‌ت "قوى الدوله" كه عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌ن، زیاتر له 10 حزبیان هه‌یه. هه‌موو ئه‌و حزبانه له ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كان خۆیان به سه‌ربه‌خۆ داده‌نێن و ژماره‌یه‌كى زۆر كاندیدیان هه‌یه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه ئه‌و حزبه سێبه‌رانه له لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانى پێشووى سه‌ر به هاوپه‌یمانییه گه‌وره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 10ى ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مه پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت، كه نزیكه‌ى 21 هاوپه‌یمانى و 100 حزب و زیاتر له سێ هه‌زار و 200 كاندید تێیدا پێشبڕكێ له‌سه‌ر 329 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment