سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: داواى ئێمە بۆ ناسنامەى کەرکووکە نەک نەوتەکەى کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە بانگەشەى پشتیوانیکردنى کاندیدانى پارتى کەرکووک ڕاگەیاند، "کەرکووک بوون زۆر سەختە، داواى ئێمە بۆ نەوتى کەرکووک نییە، لەسەر ناسنامەى شارەکەیە."

ئەمڕۆ سێشەممە پێنجى تشرینى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بانگەشەى سەرخستنى کاندیدانى پارتى لە کەرکووک، لە وتارێکدا لە هەولێر باسى لەوەکرد، دەیان ساڵە کەرکووکییەکان ماندوو دەکرێن، دەشڵێت، "نامانەوێ مافى هیچ نەتەوەیەک لە کەرکووک پێشیڵ بکرێ، هەروەها نامانەوێ بە دەستبەسەرداگرتن و کودەتا چارەنووسى کەرکووک یەکلایى بکرێتەوە."

جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەشکرد، "بارزانى نەمر بە کردەوە ئیمەى فێرى خۆشەویستى کەرکووک کردووە، پارتى لە دانوستاندنەکانى (1974) دەستبەردارى کەرکووک نەبوو."

روونیشکردەوە، "هەڵگیرسانەوەى شەڕ لە دواى (1974) لەسەر کەرکووک بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین