هەرێمی کوردستان و عێراق خاوه‌نى حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبیلن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئۆتۆمبیلى تۆماركراو له‌ عێراق له‌ساڵى 2020 گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت ملیۆن و 26 هه‌زار و 106 ئۆتۆمبیل، ده‌شڵێ، "به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2019 به‌ رێژه‌ى 2% ژماره‌ى ئۆتۆمبیل له‌ عێراق زیادى كردووه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تى پلاندانان عێراق له‌ راپۆرتێكدا كه‌ پوخته‌كه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ تا كانوونى یه‌كه‌مى 2020 له‌ عێراق تۆمار كراون. له‌ ئاماره‌كه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ئۆتۆمبیله‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌ى كاتیش ده‌گرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تى پلاندانان ده‌ڵێ تا مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 حه‌وت ملیۆن و 26 هه‌زار و 106 ئۆتۆمبیل تۆمار كراون. ئه‌م ژماره‌یه‌یش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵێك پێشتر "2019" به‌ رێژه‌ى 2% به‌رزبووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كات شه‌ش ملیۆن و 888 هه‌زار و 201 ئۆتۆمبیل تۆماركراون.
دواتر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌گوێره‌ى دانیشتووانى عێراق هه‌ر هه‌زار كه‌سێك 1275 ئۆتۆمبیلى به‌رده‌كه‌وێت. له‌راپۆرته‌كه‌ چه‌ند جارێك دووپاتى ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.
ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى كه‌ تابلۆی هه‌میشه‌ییان هه‌یه‌، رێژه‌ى 59.7% ئۆتۆمبیله‌كان پێكده‌هێنن، ئه‌وانه‌ى ژماره‌ى كاتیین 5% و ئه‌وانه‌ى تابلۆى نوێیان به‌ستووه‌ 25.3% پێكده‌هێنن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین