ئەمریکا هۆشداریەک لە بارەی نەوتی ئێران ئاراستەی چین دەکات
نوچەنێت
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حکوومەتی ئەمریکا و ئیدارەی جۆ بایدن لە بەرانبەر هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی، هۆشداری سەپاندنی سزایی زیاتر ئاراستەی وڵاتی چین دەکات.
بە گوێرەی لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی ئەمریکی بێت، بایدن لە ڕێگەی پێوەندیە دیپلۆماسیەکان، وڵاتی چینی لە هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی ئاگادارکردۆتەوەو ئەو هەوڵەی حکوومەتی پەکینی بە هاوکاری و بەردەوامی ئێرانی لە دژایەتیکردنی ئەمریکا پێناس کردووە.
هاوردەکردنی نەوتی ئێران بۆ بازارەکانی چین، بووە هۆی پاراستنی ئابووری ئێران لە داڕمان
بەرپرسە ئەمریکیەکە وتی" لە پێوەندیە دیپلۆماسیەکانی چین وئەمریکا، پرسی نەوتی ئێران لە پرسە گرنگەکانە"
هەروەها وتیشی" پرسی هاوردەکردنی نەوتی ئێران بۆ بازارەکانی چین، یەکێک بووە ل گفتوگۆیەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاتێک سەردانی وڵاتی چینی کردووە لە تەمووزی ئەمساڵدا"..
بە گوێرەی دواین ئامارەکانی کۆمپانیای Kepler، تا کۆتاییەکانی مانگی ئاب، چین ڕۆژانە زیاتر لە 550 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەی بازارەکانی کردووە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment