سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئیسپانیا کۆبوونەوە

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەێکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق، پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان و ئیسپانیا تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى له‌ پێدرۆ مارتینز باڵیۆزى تازه‌ى ئیسپانیا له‌ عیراق كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى باڵیۆزى تازەى ئیسپانیا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، دەشڵێت، "هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسپانیا دووپات کردەوە."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم روونیشکردۆتەوە، باڵیۆزى ئیسپانیا ڕاگەیاند هەوڵدەدات، "پەیوەندییەکانى ئیسپانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان برەو پێبدات بەتایبەتیش لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و دووپاتى کردەوە کە هانى کەرتى تایبەت و کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى دەدات بۆ سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنان."

هەروەها هەردوولا تاوتوێى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و پرۆسەى سیاسى لە وڵات، دوایین پێشهاتەکانى شەڕى دژى تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانى داعشیان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین