لە پێشانگەی سلێمانی سەدان هەزار ناونیشانی کتێب دەخرێتەڕوو کولتوور

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پێشانگەی سلێمانی بۆ کتیب بە بەشداری دەیان دەزگای وڵاتانی دراوسێ و عەرەبی بەرێوە بچێت، پێشبینیش دەکرێت سەدان هەزار ناونیشانی کتێبی تێدا نمایش بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19 ئەیلولی 2021 شەوقی عومەر سەرپەرشتیاری پێشانگەی شاری سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی، "هەموو دەزگاکان بەشدارییان کردووە هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكان له‌ ئێران، تورکیا، وڵاتانى عەرەبى دێن، پیشه‌نگاكه‌ هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ له‌ 18ى تشرینى دووه‌م (مانگى 11) ده‌ست پێده‌كات تا 27ى هه‌مان مانگ، سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌كرێ دراون".

هەر سەبارەت بە پێشانگەکە شەوقی عومەر زیاتر دوا بۆ نوچەنێت و گوتی، "جیاوازی لەگەڵ ساڵی پار زۆر ده‌بێت، چونکە ئەمساڵ کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ کراوە، هەروەها هاووڵاتیان دەمامک و پارێزی دەکەن و جگە لەوە ڤاکسینیشیان لە خۆیان داوە دواتر شاری سلێمانی شارێکی رۆشنبیرییە و پایتەختی رۆشنبیرانە بێگومان لە رووی خۆپارێزییەوە رێکاریش گیراوەتەبەر لە فڕۆکەخانەشەوە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دێنە شاره‌كه‌".

وه‌ك ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ پێشبینى ده‌كات به‌ ده‌یان هه‌زار كتێب له‌م پێشه‌نگایه‌ نمایش بكرێت، شه‌وقى عومه‌ر گوتى، "ئه‌گەر نەڵێم ملیۆنان بێگومان سەدان هه‌زار ناونیشان هەیە و نمایش ده‌كرێن"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین