ئه‌زموونى شیوعیه‌ت له‌ ئه‌فغانستان ناوخۆیی

نوچه‌نێت: لاڤین عومه‌ر

كاوه‌ مه‌حمود سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كى كورت له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت، باس له‌ ئه‌زموونى چه‌پ و شیوعییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان ده‌كات، پێیوایه‌ یه‌كێتى سۆڤییه‌تى جاران له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروبارى ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. ده‌شڵێ، "گه‌ڕانه‌وه‌ى تاڵیبان ماناى سه‌ركه‌وتنى ئیسلامى سیاسى نییه‌".

بەر لەسەرهەڵدانی تاڵیبان رەوتی چەپ و کۆمۆنیستی چالاک بوون، بۆچی ئێستا شیوعی، یان چەپ و کۆمۆنیست لە دەنگوباسەکان لە ئەفغانستانەوە هیچ دەنگۆ و پێگەیەکیان نییە؟

ته‌ده‌خولى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له‌ ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو

رەوتی چەپ نەک پێش تاڵیبان پێش سەرەتای گۆڕانکاری ئەفغانستان لە ساڵی ١٩٧٨ شۆڕشێک کرا، ئەو شۆرشە پارتی گەلی ئەفغانستان کردی کە ئەو پارتە خۆی بریتی بوو لە دوو لایەن، لایەنێکی کرێکاران بوو، لایەنێکی تری جووتیاری بوو. ئەو دوو لایەنە ویستیان بوژاندنەوەیەک و گۆڕانکارییەک دروست بکەن لە ئەفغانستان. ئەفغانستان لەبەر ئەوەی نزیکی سنووری یەکێتی سۆڤیەت بوو، هەرچی کۆنەپەرستانی ناوچەکە هەیە بە سعوودیەوە بە دەوڵەتانى كه‌نداو و هەروەها بە پاکستانیشه‌وە، بە ئەمەریکاوە کۆمەڵێک شەڕ وئاژەوەیان دروست کرد دژ بە رژێمەکە بە ناوی جیهادەوە، لە ئاکامی ئەوەشدا یەکێتی سۆڤیەت تەدەخولی کرد، لەو تەدەخولە یەکێتی سۆڤیەت سەرکەوتوو نەبوو کشایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو رژێمە کە پێیان دەگوت حکومەتی نەجیبوڵا ماوەیەکی زۆر بەرگەی گرت، بەڵام ئەو شاڵاوە کۆنەپەرستییەی کە کراوە، بە پشتیوانی ئەمەریکا، وایکرد حکومەتی نەجیبوڵا بڕووخێت و لە سێدارەشیاندا، کە خۆی پەنای بردبووە بەر نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە.


ئەو شاڵاوە وایکرد تا ساڵی رووداوەکەی 11 سێپتەمبەر، ئەمانە لەوێ حوکمیان کرد ماوەیان نەدا بە هیچ چەپێک و دیموکراتیخواز یاخود مەدەنی کە نوزەی لێوە بێت، دوای 11 سێپتەمبەر کە ئەمەریکا هات ئەفغانستانیان داگیرکرد نەیانتوانی لەماوەی ئەو 20 ساڵە وڵات بنیاد بنێن، نەیانتوانی لایەنێکی سیاسی هەبێت کە بتوانێت پڕۆژەیەکی هەبێت ئەمانە وایانکرد هەموویان لە چوار چێوەی فەلەکی ئەمەریکا بسوڕێنەوە لە هەمانکاتیشدا لایەنە توندڕەوەکان وەک تاڵیبان گەشەیان کرد تا گەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا، ئەمەریکا خۆی ڕێککەوتنی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان کردووە بەو شێوەی کە حکومەتی دانا ئەم هەموو زەمینەیه‌ هەر هەمووی دژایەتیکردنە دژی دیموکراتی دژی مافی مرۆڤ و دژی مافی ژنان بوون، لەم حاڵەتە دەبینین کە لایەنی چەپ لە ئەفغانستاندا تووشی شکست بووە کە بەشێک لە سەرکردەکانی لە سێدارەدرا کە مەجالی کارکردنیان پێنەدرا، ئەم ڕووداوانە دروستبوو.
تاڵیبان دەڵێت حکومەتێکی فراوان پێک دەهێنێنت، پێتوایە لەو حکومەتەدا جێی رای چەپ و کۆمۆنیست هەبێت، یان پێتوایە بتوانن لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا هیچ جۆرە چالاکییەکی سیاسیان هەبێت؟
ئەوەی کە دەیبیستی لە تاڵیبانەوە دەڵیت ئێمە حکومەتێکی یاخود ئیماره‌تێکی ئیسلامی دادەنێین، لەگەڵ ئەوەشدا سەیری مافەکانی مرۆڤ و ژن و منداڵ دەکەن لە چوارچێوەی تێروِانینی خۆیان بۆ ئیسلام. ئەو تێڕوانینەی بۆ ئیسلام لە گرووپێکی ئیسلامی بۆ ئیسلام جیاوازی هەیە، رووداوەکانی ئەفغانستان دوور لە گوتاری سیاسی لە کوردستانی هەبوو لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵێک شت دەخاتە بەردەمان، یەکێ لەوانە گۆڕانکاری بە یارمەتی نێودەوڵەتی ناکرێ، دەبێت یارمەتی ناوخۆی هەبێت بۆ گۆڕانکاری. دەبێت هێزێکی کۆمەڵایەتی هەبێت لەناوخۆدا بۆ گۆڕانکاری، جگە لەوە کە ئەو گەندەڵیەی کراوە باسی ئەوە دەکەن کە لەماوەی ئەو بیست ساڵە لە ئەفغانستان خەرج کراوە، ئەگەر ئەو 80 ملیارە بۆ کارگە و بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان و بوژانەوە خەرج بکرایە، پێم وادەبوو بارودۆخێكى تر دروست دەبوو خەڵکەکە خۆی بیری لەوە دەکردەوە چینی مامۆستا و چینی مام ناوەند و بوژانەوەیەک دروست دەبوو، راستە هەموو لایەنەکان و وڵاتان بە هەڵوێستی نێودەوڵەتیشەوە و دەڵێن دەبێ چاوەڕێکەین بزانین ئەفغانستان چی دەکات، چی روودەدات تاڵیبان هەڵوێستەکانی چی دەبێت، بەڵام گۆڕانکاری بارودۆخەکە دیارە ئەوە راستیەکیشە کە من پێموایە خەڵکەکە بەرگرییەک دەکات بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسی لە مافی مرۆڤ لە مافی ژن، ئەگەر ئەو بەرگرییە نەبێت من پێموایە تاڵیبان نموونەی خۆی دەهێنێتە پێشەوە، ئەو خزمەتە لە مافی مرۆڤ و لە دیموکراسی و مافی ژنان و فکری مەدەنی و فکری رۆشنگەری نییە.

 

گه‌ڕانه‌وه‌ى تاڵیبان ماناى سه‌ركه‌وتنى ئیسلامى سیاسى نییه‌


سەرکەوتنی تاڵیبان و هاتنە سەر دەسەڵاتی، چ کاریگەرییەکی بەسەر حزبی ئیسلامییەوە لە جیهاندا دەبێت؟ ئایا دەکرێت بڵێین کاریگەریی بەسەر جووڵانەوەی ئیسلامییەکانیشەوە لە کوردستان دەبێت؟
خۆی هاتنی تاڵیبان، بێگومان هاندەرێکە بۆ ئەوەی هێزە ئیسلامییەکان جۆرە ورەیەک پەیدا بکەن له‌ سەرتاسەری جیهان. خۆی لە ڕاستیدا هاتنی تاڵیبان خۆی لەلایەکەوە هەرەسهێنانی ئەمەریکایە، بەڵام لە هەمانکاتدا سەرکەوتنی پڕۆژەی سەرکەوتنی ئیسلامی سیاسی نییە. دەبێت بەو جۆرە هەڵی سەنگێنین، ڕاستە ئەو سیاسەتەی ئەمەریکا کردی بەو عەقڵیه‌تەی لەجیهاندا تەدەخول دەکات بەو شێوازەی کە هەیە ئەوە کۆتایپێهاتووە ئەو عەقڵه‌یه‌تە تاکە جەمسەرییە سەپاندنى سیاسەت ناڕوات بەڕێوە، بەڵام لەهەمانکاتدا ئایا ئەمە سەرکەوتنە؟ بۆ پرۆژەیەکی ئیسلامی سیاسی؟ من پێموایە ئەو پڕۆژانەی ئیسلامی سیاسی کە لە زۆر شوێن کراوە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، بۆنموونە پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌  تورکیا کە باس دەکرێت، گوایە دەیەوێت گرفتەکانی بکاتە بە سفر لەگەڵ دراوسێکانی بەڵام وانەبوو ئێستا دەستوەردانی هەموو لایەنێک دەکات. هەتا هاتنی ئیخوان لە میسڕ، ئەو نموونەیەی لە عێراقدا هەیە ئیسلامییەکان سوودیان لە عەقڵیەتی دەرەوە وەرگرت گوایە دیموکراتیەتی ڕێککەوتنە، بەڵام ئێستا میلیشیا حوکڕانى دەکات لە عێراقدا، جگە لە نموونەکانی تر کە لە ئێراندا هەیە، من پێموا نییە تا ئێستا نموونەیەک له‌ سەرکەوتنى ئیسلامی سیاسی و دەوڵەتی ئیسلامی. لەبەر ئەوە نموونەی تاڵیبانیش نمونەیەکی سەرکەوتوی پێشنیار نەکردووە، کە ئەو نموونە سەرکەوتنە گەشەپێدان دروست بکات، گوێ لە ڕاوبۆچوونی خەڵک بگرێ کێشەکانی لەگەڵ دراوسێکاندا چارەسەر بکات، ببێت بە ئەندامێکی کاریگەری لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، داکۆکی لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکات بۆ ئەو بارودۆخە دەمێنێتەوەو رۆژگاریش دەریدەخات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین