خه‌لیلزاد... ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ى عێراق و ئه‌فغانستانى دۆڕاند
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى ئاب رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى راپۆرتێكى درێژى له‌سه‌ر زه‌لماى خه‌لیلزاد بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌و پیاوه‌ى كه وه‌ك دیپۆماتكارێكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناسراوه، ئه‌ركه سه‌خته‌كانى له عێراق و ئه‌فغانستان پێ سپێردراوه و دواجاریش سه‌رپه‌رشتى گفتوگۆكانى ئه‌مریكا و تاڵیبانى ده‌كرد كه له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چوون.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باس له ژیانى خه‌لیلزاد ده‌كات كه چۆن له منداڵێكى ئه‌فغانى بچووك و كوڕى پیاوێكى كاربه‌ده‌ستى پاشایه‌تى له ئه‌فغانستان په‌روه‌رده بووه و تا دواجار گه‌یشتووه‌ته پۆستی باڵا له حكومه‌ته‌كانى ئه‌مریكا.
خه‌لیلزاد زوو دركى به هه‌وڵه‌كانى ئێران له عێراق كردووه
خه‌لیلزاد له‌ساڵى 1951 له مه‌زارشه‌ریف له‌دایكبووه و دواتر له كابول ژیاوه له‌ناو سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌مریكا به "شا زاد" ده‌ناسرێت. ئه‌وه‌ى له راپۆرته‌كه‌دا گرنگ بێت ئه‌وه‌یه به‌شێكى زۆرى شكستى سیاسه‌تى ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌خرێته ئه‌ستۆى خه‌لیلزاد.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ زه‌لماى خه‌لیلزاد دوو شكستى به‌ده‌سته‌وه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه عێراقى راده‌ستى ئێران كردووه و ئه‌ویتریش ئه‌وه‌یه ئه‌فغانستانى راده‌ستى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان كردووه.
له راپۆرته‌كه هاتووه، "تا كاتێكى نزیك باوه‌ڕى ئه‌وه هه‌بوو كاتێك ململانێیه‌ك له ژینگه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ئه‌وا كه‌سێك له هه‌مان ژینگه ده‌توانێ چاره‌سه‌رى دژوارییه‌كان بكات و بۆچوونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه و تا له‌كۆتاییدا ئاشتى به‌رقه‌رار ده‌كات، كه‌چى ئه‌زموونى خه‌لیزاد نێرده‌ى ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه بوو".
له‌و به‌شه‌ى په‌یوه‌ندى به عێراقه‌وه هه‌یه رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ر چه‌نده خه‌لیلزاد زوو دركى به كێشه‌كانى عێراق كردووه و زانیویه‌تى ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانیوه رێگرى بكات، تا دواجار عێراق كه‌وته ده‌ست ئێران.
ئه‌م وێنه‌یه‌ى عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى زه‌لماى خه‌لیلزاد له ئه‌فغانستان دووباره ده‌بێته‌وه، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "ئه‌و ئه‌فغانستانه‌ى كه ئه‌مریكییه‌كان بینادیان نایه‌وه و خه‌لیلزاد سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، ئه‌وه بوو كه له خه‌یاڵى خه‌لیلزاد هه‌بوو نه‌وه‌ك ئه‌و وڵاته‌ى كه هه‌موویان ده‌یانه‌وێ".
له راپۆرته‌كه به ورده‌كارى و شرۆڤه‌كردن هه‌موو ئه‌و هۆكارانه روون كراونه‌ته‌وه، كه له سایه‌ى خه‌لیلزاده‌وه له‌پشت شكسته‌كه‌ى ئه‌مریكاوه بوون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش عه‌ره‌ب باس له‌وه ده‌كات ئێستایش خه‌لیلزاد بێده‌نگ و دیار نییه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان له قه‌ته‌ر دوور له چاوى راگه‌یاندن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئێستا به بێده‌نگى و دوور له راگه‌یاندن له قه‌ته‌ر ده‌ژی
له‌كۆتایى راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب هاتووه، "خه‌لیلزاد ئێستا ده‌یه‌وێ پاكانه بۆ خۆى بكات، به‌ڵام دواتر ئاراسته‌كه‌ى له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تاڵیبان، بووه هۆى ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌كه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئه‌فغانستان بسه‌پێنێ، ئه‌و دیمه‌نه شه‌رمه‌زارییه‌ى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانى لێكه‌وته‌وه و خه‌ڵكى سڤیلى تۆقیو له فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌وتنه خواره‌وه، هه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و ئه‌ندازیاره كه ئێستا كه‌س گوێى له ده‌نگى نابێت. دواى ئه‌وه‌ى سێ هه‌فته به‌ر له ئێستا، له‌سه‌روبه‌ندى كه‌وتنى شار و ناوچه‌كان به ده‌ست تاڵیبانه‌وه گوتى له گفتوگۆى ئاشتى كه ئه‌مریكا پاڵپشتى ده‌كات، تاڵیبان له هه‌ر رێككه‌وتنێكى سیاسى داواى پشكى شێر له ده‌سه‌ڵات ده‌كات. دیاره ئه‌و كات خه‌لیلزاد ده‌یزانى چى ده‌ڵێ!".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment