روونكردنه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانى له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى تاسڵووجه‌ کوردستانی
ئاسایشى سلێمانى روونكردنه‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى بازگه‌ى تاسڵوجه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ هاتووه‌، شه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان هێزێكى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشى بازگه‌كه‌ بووه‌ و هه‌ردوو لا هۆكارى شه‌ڕه‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌كان به‌ چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ و كارمه‌ندێكى ئاسایشیان كوشتووه‌.

دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى 

سەر لەبەیانى ئەمرۆ (10/2/2021) کاتژمێر (10:30)ى سەر لەبەیانى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تیپەربوونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هیزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک ڕوویداوە لەئەنجامدا بۆتە دەمەقاڵی و شەڕ لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقوو هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندار کراون, بەداخەوە (عەریف/ شاخەوان احمد محمود) کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بوو و پینچ کارمەندى دیکە بریندار بوون, دواى دروست بوونى کیشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەموو لایەک ئاڵووزیەکان کۆتایی پێ بەهێنریت و دەست بەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت, هەردوو لایەنى هۆکارى درۆستبوونى کێشەکە بەفەرمانى بەڕێز دادوەر ڕاگیراون ,لێرەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان بۆ گیانى پاکی ئەو هاوڕێیەمان ڕادەگەینین و خوازیارین دوا گۆستیان بێت

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین