سبەى مووچەى وەزارەتى ناوخۆ دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، سبەى وەزارەتى ناوخۆ و ڕەگەزنامەى  گشتیى هەرێم، فەرماندەیى زێرەڤانى و بەرگرى و فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکوومەتى هەرێم به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه‌، مووچەى هەر یەکە لە وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ‌ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.

روونیشکردۆتەوە، هاوکات سبەى (29)ى ئاب، مووچەى هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی، به‌رگری فریاكه‌وتن و لیوای نه‌وت و گاز دابەشدەکرێت.

پێشترییش جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندبوو، کە فەرمانبەران دڵنیا دەکەنەوە مووچەى مانگى هەشتى ئاب لە کاتى خۆى دەدرێت و لە ماوەى یەک هەفتەشدا مووچەى سەرجەم شوێنەکان دابەش دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین