وەزیرى دارایى عێراق: دوێنێ (200) ملیار دینارمان بۆ هەرێمى کوردستان نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیری دارایی عێراق، لە نوێترین لێدوانیدا لە بارەى ناردنى (200) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، بەردەوام دەبین لە ناردنى (200) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان و دەشڵێت، تەنها لەبەر هۆکارى مرۆیى دەینێرین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26)ى ئابى (2021)، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق، لەسەر ناردنى (200) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، ناڕازیبووین لە ناردنی، بەڵام بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و جێبەجێی دەکەین، ناردنیشى تەنیا لەبەر هۆکاری مرۆییە.

وەزیری دارایی عێراق روونیشکردەوە، بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەریشدا پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتەکان و شایستەی نەوت بنێرێتەوە بەغدا.

عەلی عەللاوی دەشڵێت، دوێنێ ڕۆژى چوارشەممە (26)ى ئاب، (200) ملیار دیناریان بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمە جاری سێیەمە، بەغدا مانگانە بڕى (200) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین