ڕووسیا بە تۆمەتی خیانه‌ت  توێژەرێکی تەکنۆلۆجیا دەستگیردەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رووسیا زانا و توێژەرێکی خۆی بە تۆمەتی خیانەتی گەورە لە دەوڵەت دەستگیردەکات .

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "تاس"، رۆژی پێنجشەممە رووسیا سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە لە شەپۆلەکانی سەروو دەنگ (هایپەر سۆنیک)ی لە مۆسکۆ دەستگیرکردووە بە گومانی ئەوەی تاوانی خیانەتی گەورەی لە دژی دەوڵەت ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا داوای لە دادگا کردووە فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ ئەو زانایە دەربکات.

زاناکە تەمەنی ٧٣ ساڵه‌ و ناوی ئەلیکساندەر کورانۆڤ و خەریکی لێکۆڵینەوە بووە لە کارپێکردنی فڕۆکەی ئەوتۆ کە خێراییان زۆر زیاتر بێت لە خێرایی شەپۆلەکانی دەنگ.

رووسیا بەم دواییانە ژمارەیەک چەکی (هایپەر سۆنیک)ی دروستکردووە کە لە خێراییدا لە شەپۆلەکانی دەنگ خێراترن و سەرۆک ڤلادیمیر پوتین هەمیشە پیاهەڵدانی هەبووە بەو تەکنۆلۆجیا پێشکەوتووەی وڵاتەکەیدا.

کەیسی خیانەتی نیشتیمانی لە رووسیا بە شاراوەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و بە دەگمەن درێژەی سروشتی ئەنجامدانەکەیان بۆ میدیا و رای گشتى روون دەکرێتەوە، بەهۆی سروشتی نهێنی بوونی ئەو بابەتە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین