قوباد تاڵەبانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بڕیارێك دەدات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ میدیای یەكێتی بڵاوی كردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە هێزێكی ئاسایش لە هەر دوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان جێگیر بكرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی.

ئەمڕۆ یەكشەممە هەشتی ئاب، ماڵپەڕی كەناڵی كوردسات بڵاوی كردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری داوە هێزێكی ئاسایش لە دوو دەروازە گرنگەكەی هەرێمی كوردستان جێگیر بكرێت. 
لە هەواڵەكە هاتووە، هێزەكەی ئاسایش سەربە ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشی سلێمانی سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەبێت و ئامانجی ئەو هێزە لە دەروازەكان بریتی دەبێت لە "رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی و ئەوانەیە لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن".
لە هەشتی تەمووزی رابردووەوە، بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی بڕیاری كۆمەڵێك گۆڕانكارییان داوە و دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە دەیانەوێ‌ چاكسازی لە بەڕێوەبردنی شارەكە بكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین