لە پارێزگاى هەڵەبجە ئاسایش دەیان کەس دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، چەندین کەس بە تۆمەتى هه‌بوونی په‌یوه‌ندیى ڕێکخراوى داعش دەستگیر دەکرێن و لایەنە ئەمنییەکانى پارێزگاى سلێمانیش تائێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە.

ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى، لە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەشدا، دوێنێ شەو چەندین کەس لە هەڵەبجە دەستگیر دەکات، بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى ڕووداو ژمارەیان (20) کەس دەبێت، هەندێ لە داواکراوەکانیش ڕووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە.

لە کاتى دەستگیرکردنى یەکێک لە داواکراوەکان، رووبەڕووى ئاسایش بۆتەوە و دواتر بە بریندارى دەستگیریان کردووە.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ره‌سمی ئه‌نجامی به‌دواداچوون و هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ رابگه‌یه‌نن.

هەروەها سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی راگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە راستە و ئەمڕۆ بە فەرمى  راگەیێنراوێک لەبارەی ئەو کەسانە بڵاودەکەینەوە و وردەکاریى هۆکارى دەستگیرکردنیان دەخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین