سەرۆكی عێراق بۆ هەڵەبجە نووسراوێك بە سەرۆك پەرلەمان دەدات کوردستانی

نوچه‌نێت

عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق نامەیەكی تایبەتی بە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا تێیدا داوا دەكات رێكارییەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە تەواو بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 نووسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، سەرۆك كۆمار نامەیەكی بۆ حەلبووسی رەوانە كردووە و تێیدا بە گرنگی زانیوە رێكارییەكانی گۆڕینی شاری هەڵەبجە لە قەزاوە بۆ پارێزگا تەواو بكرێت و پڕۆژە یاساكەی بخرێتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە.

بۆ یەكەمجار سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە 13ی ئاداری 2014 كە ئەو كات سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو، بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی دەركرد. لە 13ی ئاداری ئەمساڵیش حكومەتی عێراق بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی دا و تا ئێستا لە پەرلەمانی عێراقیش خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین