پەرلەمانی عێراق نەیتوانی كۆببێتەوە و دەنگ بە  هەڵەبجە بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بە هۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجام بدات، كە یەكێك لە تەوەرەكانی دەنگدان بوو بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە 15ی وەرزی دووەمی ساڵی دووەمی یاسادانانی خۆی ئەنجام بدات، كارنامەكەیشی لە شەش بڕگە پێكهاتبوو كە بڕگەی دووەمیان دەنگدان بوو بە پڕۆژەی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە. 

كەچی بە هۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەكە بۆ رۆژی دووشەمممەی داهاتوو 18ی ئەیلوول دواخرا.

لە13ی ئاداری 2014 نێچیرڤان بارزانی كە ئەو كات سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ یەكەم جار بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی دا، ئەمساڵیش لە هەمان رۆژ حكومەتی عێراق بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی دا و لە مانگی ئایاری رابردوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە درا كە لە چوار مادە پێكهاتووە. ئەمڕۆش بڕیار بوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر یاساكە بدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین