پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 بە پەرلەمانی عێراق دەدرێت
نوچهنێت
ماڵپەڕی كەناڵی ئەلعەرەبییە لە راپۆرتێكدا دوێنێ هەینی شەشی ئاب، باس لە توانای دارایی عێراق دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بارودۆخی عێراق خراپە و عێراق جارێكی تر لە دەرگای رێكخراوی سەندووقی دراوی نێودەوڵەتی كردووە بۆئەوەی قەرزی پێ بدات.
لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە بڕی قەرزەكە چوار ملیار دۆلارە و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بڕەكەی ئاشكرا كردووە و بەڵام بە دووری زانیوە، ئەمساڵ بتوانن لەگەڵ رێكخراوەكە بگەنە رێككەوتن. عێراق لەماوەی كەمتر لە ساڵێك دووجارە قەرزی كردووە.
هەر چەندە پێشتر هەندێك لە پەرلەمانتارانی عێراق باسيان لەوە كردبوو زێدەی داهاتی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وا لە عێراق دەكات بتوانێت بودجەی تەواوكاریی دابنێت، كەچی بە پێچەوانەوە ئێستا باسی قەرز دەكرێت.
وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای دەكات بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كە لە 10ی تشرینی یەكەم بەڕێوەدەچێت، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 بە پەرلەمان دەدرێت و بودجەكە جیاواز دەبێت لە بودجەی ساڵانی رابردوو چونكە زیاتر رەهەندێكی چاكسازی دەبێت، لەگەڵئەوەشدا بەدووری دەزانێت ئەو بودجەیە لە كەشێكی بەر لە هەڵبژاردن تێپەڕێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment