ئەحمەد سەفار: داهاتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار زیادی كردووە
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە هەشتی ئاب، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ نوچەنێت ئاشكرای كرد داهاتی عێراق لە شەش مانگی رابردوو زیادی كردووە و ئەو لێدوانانەی رەتكردەوە كە دەڵێن "داهات زیادی نەكردووە" ئەحمەد سەفار گوتی "داهات چۆن زیادی نەکردووە ئەو کاتەی بودجە دانرا نەوت بە ٤٥ دۆلار بوو ئێستا بە ٧٢ دۆلار دەفرۆشرێت".
بۆ بابەتی قەرزكردنیش ئەحمەد سەفار پێیوابوو عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگەیاندن ئەو لێدوانەی داوە كە گوایە عێراق چوار ملیار دۆلار قەرز دەكات و گوتی، "زیاتر بۆ راگەیاندنە و لۆژیکی نییە، قەرزکردن هیچ مەعقول نییە و باوەڕناکەم لیژنەی دارایی رازی بێت بەوەی عێراق قەرزی دەرەوە بكات، چونكە سوودێكی زۆری دێتە سەر".
لە بەشێكی تری لێدوانەكەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لە دانانی بودجەی ساڵی 2020 كرد و پێیوابوو ئەگەر بەر لە هەڵبژاردن رەوانەی پەرلەمان بكرێت ئەوا هیچ "بەهایەكی" نابێت. ئەحمەد سەفار گوتی، "چونكە بە هەڵبژاردن پەرلەمان دەگۆڕێت و دواتریش لیژنەی دارایی پەرلەمان دوو مانگی دەوێ تا تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجە بكات و ئەو كاتەیش حكومەتی ئێستای عێراق دەبێتە حكومەتی كاربەڕێكەر بۆیە وا باشترە دوای دانانی حكومەتی نوێ دەست بە دانانی پڕۆژە یاسای بودجە بكرێت".
ئەم لێدوانانەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە کاتێکدان، بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بودجەی وڵاتی عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیدیکردووە، بە جۆرێک بەراورد بە وڵاتانی کەنداو دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زێدەتر 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، عێراق تاکە وڵاتی عەرەبیە، کە سوودمەندی یەکەمی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، ئەمەیش بۆتە هۆی زیادبوونی داهاتە نەوتییەکانی بە بڕی زیاتر لە 55 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتی تەنیا لە مانگی حوزەیراندا. هاوکات دوای ڕێککەوتنە کاتییەکەی ئۆپێک پلەس، بە گوێرەی دواین ئاماری بڵاوکراوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بە بڕی 80 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە، و نرخی نەوتیش لە بەرزبوونەوە بەردەوامە. ئەگەر نرخی نەوت بەو ئاستە بەزرە بمێنیتەوە، پێشبینی دەکرێت داهاتە نەوتیەکانی عێراق زیاتر ببن، چونکە هەر بەرمیل نەوتێک لە بودجەی عێراق بە 45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ئەژمار کراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment