جەمال كۆچەر: قەرزە نوێیەكەی عێراق بۆ ساڵی داهاتووە
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
كۆتایی هەفتەی رابردوو عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی داوای چوار ملیار دۆلار قەرزی لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی كردووە. ئەمە لە كاتێكدایە كە لە عێراق بەهۆی زۆربوونی داهاتەوە باسی دانانی بودجەی تەواوكاریی دەكرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە هەشتی ئاب، جەمال كۆچەر پەرلەمانتاری كورد و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوە كرد، "ئەو پەرلەمانتارانەی باسی بودجەی تەواوكاریی دەكەن لە ئابووری نازانن". جەمال كۆچەر لە لێدوانەكەی بۆ نوچەنێت گوتی، "ئەو چوار ملیارە بۆ بابەتی بودجەی تەواوکاری نییە، بوجەی تەواوکاری لە دەوڵەتی عێراقی باسی لێوە نەکراوە، هەندێ ئەندام پەرلەمان كە هیچ لە ئابووری نازانن باسی بودجەی تەواوکاری دەکات".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ، "عێراق دەتوانێ لە سێ حاڵەت داوای بودجەی تەواوكاریی بكات، لەوانە یەکەم ئەگەر پارەیەکی زۆری بۆ گەڕابێتەوە ( داهاتەکە زۆرتر بێت) لەوەی كە لە بودجەی یەكەمی دارێژراوە، ئەمەش لە عێراق نییە. هی دووەم ئەگەر شتی دیکە هەبێت و پێویستی بە بودجەی تر هەبێت، یاخود ئەگەر بودجەی پێشتر ئەوەی پەسەند کراوە هەمووی جێبەجێ کرابێت".جەمال كۆچەر دووپاتی دەكاتەوە تا ئێستا لە ٧٠٪ی بودجەی ئەمساڵ جێبەجێ نەکراوە.
لە كۆتایی لێدوانەكەیشی دووپاتی كردەوە ئەو چوار ملیار دۆلارەی عێراق دەیەوێ قەرزی بكات، بۆ ساڵی داهاتووە نەوەك ئەمساڵ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment