لێژنه‌ى ده‌ستپاكى : وردبینى له‌ 96% فایلى پله‌باڵاكان كراوه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت راگه‌یاند، وردبینى له‌ 96% فایلى پله‌باڵاكان كراوه‌، له‌ كۆى هه‌زار و 900 كه‌س، 715 یان نایاسایین.

سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ نوچه‌نێت باسى له‌ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى وردبینى و چاكسازى له‌ دۆسیه‌ى پله‌باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ 96% وردبینیه‌كان ته‌واو كراوه‌.

سه‌عید هه‌ركى: 715 یان نایاساین

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ ژماره‌ى جۆرى دۆسیه‌كانى ئاشكرا كرد و گوتى، "هه‌زار و 900 كه‌س به‌ پله‌باڵا خانه‌نیشین كراون، 430 په‌رله‌مانتارن، ئه‌وانى تر وه‌زیر و بریكارى وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژكارن".

دواى خسته‌ڕووى كۆى ژماره‌كان، سه‌عید هه‌ركى باسى له‌ ژماره‌ نایاساییه‌كان كرد و گوتى، "بەپێی ئەو وردبینيەی کراوە 715 یان نایاساین و 703 یاساین و 52 تاکو ئێستا وردبینی تێدا نەکراوە".
سه‌باره‌ت كۆى مووچه‌ى پله‌باڵاكانیش ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراى كرد، كه‌ چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار وه‌ك مووچه‌ به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت و ئه‌گه‌ر چاكسازى تێدا بكرێت ئه‌وا مه‌زنده‌ ده‌كرێت زیاتر له‌ دوو ملیۆن بۆ گه‌نجینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین