رووسیا لە عێراق پەشیمان دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کۆمپانیای Luk  Oilــی ڕووسی لە بڕیاری فرۆشتنی پشکەکانی  لە کێلگە نەوتیەکانی  ڕۆژئاوای القەرنە -2  بە کۆمپانیاییە چینیەکان پەشیمان بوویەوە.

لەو بارەیەوە وزەیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند" هەوڵ و دانووستانە بەردەوامەکانی ئێمە لە گەڵ کۆمپانیای لوکئۆیل، بووە هۆی پاشکەزبوونەوەی ئەو کۆمپانیاییە لە جێهیشتنی کارەکانی لە عێراقدا و فرۆشتنی پشکەکانی بە کۆمپانیای تر".

هەروەها وتی" داواکارییەکانی کۆمپانیای لوئۆیل بەرچاو دەگرین و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین".

ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، کۆمپانیای لوکئۆیل بە شێوازێکی فەرمی خواستی فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیاییەکی لە کێلگەکانی القەرنە -2  بە کۆمپانیایە چینییەکان بڵاو کردەوە، هۆکاری ئەو هەنگاوەی کۆمپانییە رووسیەکە، نەگونجانی دەرفەتە وەبەرهێنانەکانی عێراقی بوو لەسەر بەرژەوەندیەکانی.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین