ئێران پێشنیازی نوێ دەخاتە بەردەم حکوومەتی عێراق
نوچەنێت
هاتنی وەزری گەرمای هاوین بۆ عێراق، کێشە سیاسی و ئابووریەکانی وڵاتەکەی قورستر کردوون، بە تایبەت کە عێراق خۆبەندیەکی فراوانی هەیە بە هاوردەکردنی وزەی پێویستی ئێرانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە لایەک و گواستنەوەی کارەبای ئێرانی بۆ بەشێک لە پارێزگایە هاوسنوورەکانی ئێران لە لایەکی تر، جگە لەوەی ئەم فاکتەرانە قەیرانی ئابووری و مرۆیی دروستکردوون، هاوکات بوونەتە هۆی خوڵقاندنی قەیرانی سیاسی و لەئەنجامدا چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەی لێ کەوتوونەتەوە.
لە هەفتەی رابڕوودا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئەمریکای کرد و لەگەل سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە و یەکێک لە پرسەکانی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، سەربەخۆ بوونی کەرتی وزەی عێراق بوو، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامە هاوبەشە هێندەی نەبرد، شاندێکی حکوومەتی ئێران بۆ چارەسەرکردنی پرسی وزە و کێشەی کارەبا سەردانی بەرپرسانی حکوومەتی عێراقیان کرد. دواین سەردانی بەرپرسانی ئێران، کۆبوونەوەی شاندی باڵیۆزخانەی ءءئێرانە بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق و پێشوازیکردنیانە لە لایان وەکیل وەزیر عادل کەریم.
مێژووی کێشەی کارەبای عێراق، پرسێکی ستراتیژی و پڕ ململانێ ی ناوچەکەیە. عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای پێویستی وڵاتەکەی70 ملیۆن مەتر سێجای وزەی پێویستە، تەنیا لە وەرزی هاویندا، بەڵام ئەو رێژەیە لە وەرزی زستاندا بۆ 50 ملیۆن مەتر سێجا کەمدەبێتەوە. لە ئێستادا بە هۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاییەکانی ءئێران لە لایان عێراقەوە، ئێران تەنیا 20 هەزار مەتر سێجای گاز هەناردەی عێراق دەکات.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی کارەبای عێراقدا هاتووە، ئامانجی سەرەکی سەردانی باڵیۆزی ئێران بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق، پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئێرانە لە بوارەکانی وزە و دابینکردنی کارەبا، هاوکات نەخشەکێشانی سیاسەتێکی تازەی نێوان هەردوو لایە بۆ پیشەسازی وزەی عێراق.
لەو بارەیەوە باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتی" پەرەپێدان وگەشی ئابووری عێراق، بەواتای گەشی ئێران دێت".
هەروەها وتیشی"سەقامگیری عێراق و پێشکەوتنی ئابووریەکەی، دەبێتە هۆی رەخساندنی کەشێکی گونجاو و لەبار بۆ وڵاتی ئێران، بۆیە حکوومەتی ئێران هەوڵەکانی دەخاتە گەر بۆ کارکردنی زیاتری کۆمپانیاییەکانی ئێرانی لە بواری وزە و کارەبای عێراقدا، چونکە ئەو دووبارە کاری لە پێشینەی ئێرانن".
ئەم لێدوانەی بەرپرسی ئێران لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی نەوتی ئێران، ئامادەیی کۆمپانیایە ئێرانیەکانی بۆ کارکردن لە کەرتی کارەبای عێراق و وەبەرهێنانی پرۆژەکانی وزە لە عێراق دووپاتکردەوە.
لەلایان خۆیەوە، عادل کەریم ئەو هەڵوێست وپێشنیازەی حکوومەتی ءئێرانی بە گرنگ پێناس کرد و رایگەیاند" لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری کەرت وزە و کارەبای عێراق، حکوومەتی بەغدا پەرە بە پرۆژەکانی گواستنەوەی وزەی نێوان عێراق و ئێران دەدات، بە تایبەت پرۆژە ستراتیژیەکانی نیوان هەردوو لا".
هەروەها وتیشی “ بەشداریکردنی کۆمپانییە ئێرانیەکان لە کەرتی وزە و کارەبای عێراق لەم کاتەدا، جێگەی بایەخ و پێزانینی حکوومەتی عێراقن”.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment