هێزی فڕۆکەوانیی رووسیا چالاکییەکانیان بردووەتە نزیک سنووری ئەمریکا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شارەزایەکی رووسی دەڵێت بەپێی لێدوانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، هێزی ئاسمانیی رووسیا چالاکییەکانیان لە نزیک سنووری ئەمریکا زیادکردووە.

لێدوانی شارەزا رووسەکە دوای ئەوە هات کلینتۆن هاینۆت، جێگری سەرۆکی دەستەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە ساڵی ٢٠٢٠ حاڵەتەکانى رێگریی لە سنووربەزێنیی فڕۆکە رووسییەکان لە ویلایەتی ئالاسکا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

لەو بارەیەوە ئیگۆر کۆرۆچینکۆ، شارەزای کاروباری سەربازی، بە ئاژانسی "سپوتنیک"ی رووسیی وتووە کە لێدوانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەیە بەوەی فڕۆکەوانیی ستراتیجیی رووسیا چالاکییەکانی خۆی لەو ناوچەیە زیادکردووە.

شارەزا رووسەکە وتوویەتی ئێستا فڕۆکە شەڕکەرە رووسییەکان فڕینەکانیان لە کیشوەری جەمسەری باکوور زیادکردووە بە پێی پلانی نوێی مەشق و پەرەپێدانی تواناکانی هێزی ئاسمانیی رووسیا.

فڕۆکە رووسییەکان لەکاتی فڕینیان لە مەشقەکانیاندا لەو ناوچەیەی شارەزا رووسەکە ئاماژەی پێکردووە، بە نزیک سنوورەکانی ئەمریکادا دەفڕن و هێزی ئاسمانیی ئەمریکاش وەکو نەریتی ئاسایی هیزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتانی دیکە بۆ هۆشداری پێدان و ده‌ورخستنەوە لێیان نزیک دەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین