نوورى مالیكى داواییه‌ك له‌ ره‌وتى سه‌در و حزبى شیوعى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ تویتێتكدا كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در و حزبى شیوعى عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ به‌ "به‌ڕێز" وه‌سف ده‌كات و داوایشیان لێده‌كات بابه‌تى كشانه‌وه‌ به‌سه‌ر لایه‌نه‌كى تر نه‌سپێنن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ى ته‌مووز، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌ تویتێكدا باس له‌ كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در و حزبى شیوعى ده‌كات و هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن روون ده‌كاته‌وه‌.

مالیكى بێئه‌وه‌ى ناوى لایه‌نه‌ كشاوه‌كان بهێنێ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات رێز له‌ هه‌ڵوێستیان ده‌گرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌و بۆچوونه‌یان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانى تر بسه‌پێنن. مالیكى له‌ تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆى له‌ 10/10 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ به‌شدارنه‌بوونى خۆیان راگه‌یاندووه‌، به‌رێزن، به‌ڵام هه‌ڵوێستێكى تایبه‌ته‌ نابێت به‌سه‌ر زۆرینه‌ بسه‌پێنرێت".

له‌ هه‌مان تویتدا مالیكى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌شداریى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات.

له‌م مانگه‌دا ره‌وتى سه‌در و حزبى شیوعى عێراق به‌ جیا كشانه‌وه‌ى خۆیان له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕوایان وایه‌ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ربه‌خۆ و بێگه‌رد له‌ بارودۆخێكى وه‌ك ئه‌مڕۆى عێراق به‌ڕێوه‌ناچێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین